پاراستنی بەکاربەر - بەشی یەکەم
- کارا ماکس
- Mar 22, 2017
- 2 min read

یه‌که‌م: یاسا گشتیه‌کان 1. ریکلام نابێت ببێته هۆی چه‌واشه‌کاری بۆ به‌رهه‌مێک راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ 2. ریکلام نابێت به‌کاربه‌ر چه‌واشه بکات به په‌راندنی هه‌ندێک یاخود شاردنه‌وه‌ی زانیاری به‌رهه‌مه‌که، یاخود خستنه‌رووی زانیاری سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌که به شێوه‌یه‌کی لێڵ یان ئاڵۆز. زانیاری به‌رهه‌مه‌کان: بریتیه له‌و زانیاریه‌ی که به‌کاربه‌ر پێوسیتیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بریاری دروست بدات سه‌باره‌ت به کرینی به‌رهه‌مێک. شاردنه‌وه یان خستنه‌رووی زانیاریه‌کانی به‌رهه‌مێک به...نده له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی ریکلامه‌که، به‌رهه‌مه‌که، هه‌روه‌ها ئه‌و رێگایانه‌ی تر که خاوه‌نی به‌رهه‌می ریکلام بۆ کراو ده‌یگرێته به‌ر بۆ خستنه رووی هه‌موو زانیاریه پێوسیته‌کان سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مێک. ئه‌و زانیاریانه‌ی که پێویسته له کاتی ریکلامدا له‌به‌ر چاو بگیرێت بریتین له: a. پێکهاته سه‌ره‌کیه‌کانی به‌رهه‌م یاخود خزمه‌تگوزارییه‌که b. ناسنامه‌ی به‌رهه‌مه‌که. مارکه‌که‌ی و شوێنی جوگرافیی به‌رهه‌مهێنانه‌که‌ی c. نرخی به‌رهه‌م یاخود خزمه‌تگوزاری ریکلام بۆ کراو. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌و نرخه هه‌ر زیاده‌یه‌کی تری له‌سه‌ر بێت وه‌ک باج یاخود کرێێ گواستنه‌وه یاخود هه‌ر شتێکی تر، پێوسیته بخرێته روو. d. ئه‌گه‌ر نرخی به‌رهه‌مه‌که ناتوانرێت دیاری بکرێت به هۆی سروشتی به‌رهه‌م یاخود خزمه‌تگوزارییه‌که‌وه، ئه‌وا پێوسیته چۆنیه‌تی ده‌ستنیشان کردنی نرخه‌که بۆ به‌کاربه‌ر روون بکرێته‌وه. e. ئه‌گه‌ر کریار مافی گه‌رانه‌وه یاخود گۆرینه‌وه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا پێوسیته بخرێته روو. 3. زیاده‌ره‌ویی و پیاهه‌ڵدانی له راده‌به‌ده‌ر ئاساییه به‌مه‌رجێک رێژه‌ی ئاسایی به‌کاربه‌ر به (حه‌رفی) وه‌ری نه‌گرێت و ببێته هۆی چه‌واشه‌کردنی له رووی به‌رهه‌مه‌که‌وه. 4. بۆچوونی تایبه‌ت نابێت به بۆچوونی بێلایه‌ن نمایش بکرێت. ناکرێت بۆچونێکی لایه‌ندار سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مێک وه‌ک راستییه‌کی بێلان بخرێته روو. 5. ریکلام نابێت به‌کاربه‌ر چه‌واشه بکات به شاردنه‌وه یاخود باس نه‌کردنی پێناسی به‌رهه‌مه‌که. 6. نابێت ئه‌نجامده‌رانی ریکلام بۆ به‌رهه‌مێک وه‌ک به‌کاربه‌ر یاخود لایه‌نیکی ده‌ره‌وه‌ی کاره بازرگانیه‌که‌یان خۆیان نمایش بکه‌ن بۆ چه‌واشه‌کردنی به‌کاربه‌ر. پێوسیته له ریکلامدا ئه‌گه‌ر له‌م جۆره نمایشه‌ی تیا‌بوو روون بکرێته‌وه که مه‌به‌ست تیایدا ریکلامه. 7. هیچ جۆره ریکلامێک نابێت وێنه یاخود کاری هونه‌ری بۆ ماوه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده کورت نمایش بکه‌ن که به‌کاربه‌ر تێنه‌گات له ناوه‌رۆکی وێنه‌که یاخود کاره هونه‌ریه‌که. پێویسته به‌کاربه‌ر به باشی به‌ئاگا بێت له‌وه‌ی که ریکلامه‌که چۆن به‌رهه‌مهێنراوه.
コメント