پاراستنی بەکاربەر وەک کایەیەکی کارای ئابووری
- کارا ماکس
- Mar 22, 2017
- 1 min read

پاراستنی بەکاربەر وەک کایەیەکی کارای ئابووری ریکلام کردن یه‌کێکه له رێگاکانی ره‌واج په‌یداکردن یاخود زیادکردنی فرۆشی به‌رهه‌مێک یان خزمه‌تگوزارییه‌ک. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه ریکلام به‌بێ پرس و له‌ناکاو خۆی ده‌کات به‌ناو ماڵه‌کان و ده‌چێته ناو هه‌موو به‌رنامه و که‌ناڵێکه‌وه و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه بینه‌ری ته‌له‌فزیۆن به‌بێ ویستی خۆی رۆژانه چه‌نده‌ها ریکلام ده‌بینێت. بۆیه له جیهاندا ریکلام کردن به پێی یاسا رێکخراوه تاکو دوور بێت له تێکدان و چه‌واشه‌کاری. ئه‌مه‌ش له ...سۆنگه‌ی پاراستنی به‌کاربه‌ره‌وه هاتۆته ئاراوه که پێوسیته ده‌زگایه‌ک هه‌یبێت پارێزگاری له به‌کاربه‌ر بکات به‌رامبه‌ر به‌و ریکلامانه‌ی که چه‌واشه‌کارن و ده‌بنه هۆی دروست کردنی بریاری کڕین و به‌شداربوونی نا ته‌ندروستی به‌کاربه‌ر. به‌ڵام له کوردستاندا نه‌ک هیچ ده‌زگایه‌ک نیه ئه‌م کاره رێک بخات، به‌ڵکو هیچ کام له ده‌زگاکانی بڵاوکردنه‌وه‌ی ریکلام پرینسپ و یاسایه‌کی تایبه‌ت به کۆنترۆڵی جۆرییان نیه بۆ ئه‌و ریکلامانه‌ی رۆژانه له شاشه‌ی که‌ناڵه‌کانیانه‌وه په‌خش ده‌کرێن. بۆیه چه‌نده‌ها ریکلامی نا ته‌ندروست و چه‌واشه‌کار و سلبی و تێکده‌ر و ناراست ده‌بینین. لەم توێژینەوەیەدا چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌خه‌ینە به‌رده‌ست خوێنه‌ر وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ئاشنا کردنی به‌کاربه‌ر به مافێکی سه‌ره‌تایی خۆیان که بریتیه له پاراستنی به‌کاربه‌ر وه‌ک کایه‌یه‌کی کارای ئابووری له ووڵاتدا تاکو نه‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ری ریکلامی چه‌واشه‌کار. له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا لیژنه‌ی تایبه‌ت هه‌ن به کۆنترۆڵ کردنی ریکلام و ئه‌م لیژنانه یاسا و رێنمایی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ دروستکردنی که‌شێکی له‌بار بۆ ریکلام که هیچ جۆره زیانێک نه‌گه‌یه‌نێت به کۆمه‌ڵگه. لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین که یاسا و رێنماییه‌کانی ئه‌م لیژنانه بخه‌ینه روو. هه‌روه‌ها له‌م قۆناغه‌دا وڵاتی به‌ریتانیا و ئەمریکا وه‌ک نمونه‌یه‌ک وه‌رده‌گرین. لە رۆژانی داهاتوودا بەشەکانی ئەم توێژینەوەیە بڵاو دەکرێنەوە. مافی بڵاوکردنەوەی گشتیە بۆ هەر کەس و لایەنێک بیەوێت سوود لەم توێژینەوەیە وەربگرێت بە مەرجێک ئاماژە بە سەرچاوەکەی بدات کە بریتیە لە (کۆمپانیای کارا ماکس، بۆ راوێژکاری، راهێنان و گەشەپێدان)
Comments